بەهۆکاری نەمانی ئۆکسجین هەزارن ماسی مردار دەبنەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 19 فبراير 2021

بەهۆکاری نەمانی ئۆکسجین هەزارن ماسی مردار دەبنەوە


 

هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


بەهۆکارێکی سەیر لەسەر ڕووبارێکی وڵاتی چیلی هەزاران ماسی مرداربوونەوە و لەناوچوون.


لە ڕووباری لاراکێتی لە وڵاتی چیلی هەزاران ماسی جۆری "سەردین" مرداربوونەتەوە.کاربەدەستانی ناوچەکە دەڵێن:"بەهۆی ئەوەی ۳هەزار تۆن ماسی لە ئاوی ئۆقیانوسوە کۆچیان کردووە بۆ ناو ڕووبارەکە،دواتر ژمارەی ماسیەکان زۆربووە،ڕێژەی ئۆکسجین کەمی کردووە و بەشی نەکردوون،لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆری ماسی مرداربوونەوە و کەوتنە کەناری ڕووبارەکە".


ڕووباری لاراکێتی دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتی چیلی،هەرچەندە سەرچاوەیەکی بەرهەمهێنانی ماسیە لەم وڵاتەدا، بەڵام ئەمە ۱۲هەمین حاڵەتی لەو جۆرەیە کە لە ماوەی ئەمساڵدا لەسەر کەنارەکانی چیلی ڕووبدات.



 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق