هەورەتریشقە یان هەورەبروسکە، بریتییە لەدەركەوتنی ڕووناكییەكی لە ناكاو و زۆر بەهێز لە ئاسماندا، ئەمەش لە ئاکامی خاڵیبوونەوەی تەزووی کارەبا ڕوودەدات لە کاتی بەریەكکەوتنی نێوان دوو بارستە هەور، كە یەكێکیان هەڵگری بارگەی پۆزەتیڤ (+) و ئەوی دیكەشیان نێگەتیڤ (-)ـه.
زۆرجار وا ڕێكدەكەوێت لەكاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسكدا لە دەرەوەی ماڵدا بیت، ئاخۆ لەكاتی ئاوا مەترسیداردا چی بكەین تا ژیانی خۆمان بپارێزین؟
لهمبارهوه بهڕێوهرايهتى گشتى كهشناسى و بوومهلهرزهزانى چهند رێنماييهكى بۆ خۆپاراستن له هەورەتریشقە بڵاوكردۆتهوه بەم شێوەیە:-
. بەكارنەهێنانی ئامێرە كارەباییەكان لە دەرەوەی ماڵەوە لە كاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسك.
. ئەگەر لەژێر یان له نزیك دارێكی درێژ و تەنیا بوویت خێرا لێی دوور بكەوە.
. لەنزیك ستوونەكانی كارەبا و تەلەفۆن و تاوێرەكانی پەیوەندی و گەیاندن دوور بكەوە.
. لە شوێنی بەرز مەوەستە.
. ئەگەر لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی بیت ئەوا تا بكرێت دوور بكەوە لەو شوێنانەی كە داری بەرزی لێیە، هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێبێت.
. تا بكرێت نەچیتە ڕووبەرە كراوەكان، ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر ڕووی زەوی پاڵكەوە، یان لانی كەم دابنیشە و نەڕۆیت تا گێژەڵووكەكە دوور دەكەوێتەوە یان كۆتایی دێت.
. لە كەلوپەل و ئامێری ئاسنینی پەرژینەکان و هەرچی جۆرە بارستە كانزایەكی كەڵەكەبوو بێت، دوور بكەوە.
. لە كەناراوەكانی وەك دەریا و دەریاچەكان و چەم و ناوچە شێدارەكان دوور بكەوە.
. خێرا ئەریەلی ئۆتۆمبیلەكەت دابەزێنە.
. ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونكە پەیكەری ئۆتۆمبیلەكەت جۆرێك لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێت.
. دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق