دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ڕاگەیندراوێکدا رایگەیاند، لە درێژەی سزا ئابوریەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، سزا بەسەر كەرتی بنیادنانی ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن.
بەیانی ئەمرۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، "لە چوارچێوەی سەپاندنی سزا ئابوریەكانماندا بۆ سەر كۆماری ئێران، سزا بەسەر كەرتەكانی بنیادنانی ئەو وڵاتەدا دەسەپێنین، كە بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆلەژێر هەژمونی سوپای پاسداراندایە".
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران بەردەوامە لە سەپاندنی سزا و زیادكردنی سزاكان بۆ سەر ئێران، ئەو بڕیارەش هاوكاردەبێت لە چاودجێریكردنی پرۆگرامە ئەتۆمیەكەی ئێران و كەمكردنەوەی مەترسیەكانی بڵاوبونەوەی و سنورداركردنی بۆ رێگریكردن لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی".
بەو بڕیارەی واشنتن، كڕین و فرۆشتنی ماددەی خاو و نیوە وەبەرهێنراو و گرافایت و خەڵوز و بەرنامە ئەلیكترۆنیەكان لەگەڵ ئێران یاساغدەكرێت، هاوكات چوار جۆر لە ماددە جیاوازەكانی بۆری ستیل و فۆیڵ لە ئێران قەدەغەدەكرێـت، كە بە گوێرەی ویلایەتە یەكگرتوەكان ئێران لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی یاخود موشەكیەكەیدا دەكرێت بەكاریانبهێنێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران رێکارەکانی هەنگاوی چوارەم دەگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی پابەندیەکانی بەڕێکەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی ۲۰۱٥.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق