هیندستان.. لەمەراسیمێکدا ۱٨ کەس گیانیان لەدەستدا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 3 يناير 2021

هیندستان.. لەمەراسیمێکدا ۱٨ کەس گیانیان لەدەستدا



هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین



لە باکوری وڵاتی هندستان ژمارەیەک  کەس لەکاتی بەشداریکردن لە مەراسیمی سوتانی تەرمی کەسێک، بنمیچی خانوییەک بەسەریاندا دەڕوخێت و ۱٨کەس گیان لەدەستدەدەن.


ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ئەفسەرێکی پۆلیسی هندستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە ۳کانونی دووەم ۲۰۲۱" نزیکەی ٤۰ کەس بەشدارییان لە مەراسیمی سوتانی تەرمی کەسێکدا کردوە لە ناوچەی غازی ئابادی باکوری ئەو وڵاتە، بەڵام لەکاتی مەراسیمەکەدا و بەهۆی بارانبارانی زۆرەوە، بنمیچی خانویەک کەوتوە بەسەر ئامادەبوانی مەراسیمەکە".


ئاماژە بەوەشکرا:"هێزە ئەمنییەکان بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوەتەوە کە برینی بەشێکیان سەختە و پڕۆسەی دەرهێنانەوەی تەرمەکانیش کۆتایی هاتوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق