ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
پێگەی ئەلمانیتۆر بڵاویکردەووە، دانوستانی نهێنی لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوانیان دەستیپێکردووە.
پێگەکە، بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات، هاکان فیدانی سەرۆکی دەزگای زانیاری تورکیا لە کۆبونەوەکاندا بەشدار بووە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەلمانیتۆر، ئەنقەرە نیگەرانە لەگەڵ هاتنە سەر حوکمی جۆ بایدندا، حکومەتی نوێ پەیوەندیەکی باشی نەبێت لەگەڵ ئەم وڵاتە و ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل وەک خۆنزیکردنەوەیەک لەگەڵ حکومەتەکەی بایدن دادەنێت.
ئەلمانیتۆر باسی لەوەشکردوە، گفتوگۆکانی نیوان ئەنقەرە و تەلئەبیب پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیەکانیان لە پلەی باڵادا، دوای دەرکردنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق