جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم ڕایدەگەیەنێت، بەمزووانە شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر چارەسەری كێشەكانی نێوان ھەردوولا.
قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە جەیمس کلیڤەلی، وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگهیاند: "ئەمڕۆ سوپاسی هەڵوێستی بەریتانیام كرد بەرامبەر ئامادەیی دەربڕینی هاوكاریی لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا، رەتكردنەوەی بەكارهێنانی پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم وەك كارتێکی سیاسی".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەوەشم بۆ جەیمس کلیڤەلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست روونكردەوە، بەمنزیكانە شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر چارەسەری كێشەكان".
ئهوهشی خستهڕوو: "پێشوازیشم کرد لە بیرۆکەى فراوانکردن و هەمەچەشنكردنی بوارەكانی پەیوەندی شانشینى یەکگرتوو، لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەت لە سێکتەرەکانى کلتور و گەشتوگوزار و بازرگانی".
ئەمرۆ سێشەممە، دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە چارەسەر دەکرێن، هیچ رێگەیەکی دیکە جگە لە کۆبوونەوە لەسەر مێزی دانوستاندن نییە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە کەڵەکە بووەکان بکەن".
پێشتریش، بەفەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان شاندێکی ھەرێم سەردانی بەغدا کرد و ڕێککەوتنێکیان لەسەر پرسی شنگاڵ واژۆ کرد، بڕیاریش وایە شاندی ئەم جارەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تایبەت بێت بۆ پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق