سۆزیارکه ریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
ئەمڕۆ سێشەممە ۱ـی کانونی یەکەمی ۲۰۲۰ لە هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد.
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەهەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوەو، جەختیان لە گرنگی و پێویستیی یەكڕیزی و تەبایی و هاریكاریی نێوان لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە كردەوە.
هەر،لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید_١٩ بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا و قەیرانی دارایی كە دۆخێكی سەختی هێناوەتە ئاراوە و كاریگەرییەكی نەرێنی كردووەتە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان، كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عێراق و گفتوگۆ و هەوڵی چارەسەركردنیان و چەند پرسێكی دیكەیان تاوتوێ كرد.
هەردوولا جەختیان لە گرنگی و پێویستیی یەكڕیزی و تەبایی و هاریكاریی نێوان لایەن و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و سەختییەكان و بەرەنگاربوونەوەی تەحەددییەكانی قۆناغەكە و داهاتوو كردەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق