گۆرانکاری لە خولی نایابی کوردستان ئەنجام دەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 18 أكتوبر 2020

گۆرانکاری لە خولی نایابی کوردستان ئەنجام دەدرێت


 


هۆگر عەدنان- ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین

خولی نایابی تۆپی پێ کوردستان بەبەشداری ١٦ یانەو بە ٢ قۆناغ بەڕێوە دەچێت،تێدا یانەکان دابەشکراون بەسەر دووکۆمەڵەدا،وابریارە دەسپێکی یاریەکان لەبەرواری ٢٦/١١/٢٠٢٠دەسپێبکات.



لەهەر کۆمەڵەیەکدا ٣ یانە سەردەکەون بۆ قۆناغی داهاتو،لەقۆناغی دوەمدا یاریەکان بەشێوازی خول دەسپێدەکات و پاڵەوانی خولەکە دیاری دەکرێت لەنێوان ٦ یانە بەشداربوەکە،ئەم وەرزەی خولەکە جیاوازە لەوەرزەکانی پێشخۆی، تێدا ٤یانە دادەبەزنە ریزی پلەیەکەکانی کوردستان،واتە لەهەر کۆمەڵەیەکە ٢ یانە ماڵئاوایی لە خولی نایاب دەکات.


بەگوێرەی یاساکانی یەکێتی تۆپێ پێی کوردستان" هەریانەیەک دەتوانێت ٣ یاریزانی پیشەگەر لەریزەکانی یاری بکات، بەمەرجی ئامادەبونی تەنها ٢ یارزان لەنێو گۆرەپانی یاریگادا لەکاتی بەڕیوەچونی یاریەکانی خولەکە.


گروپی یەکەم پێکهاتون لەم یانانە(برایەتی،هەولێر،شێروانە،سۆران،سیروانی نووێ،چەمچەماڵ،هەڵۆ ، یانەی زێرەڤانی)


گروپی دووەم پێکهاتون لە یانەکانی(دەربەندیخان،هندرێن،زاخۆ،نەورۆز،پێشمەرگەی سلێمانی،ئارارات،دهۆک، لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق