حکومەت ھەواڵێکی دڵخوشکەر بەھاووڵاتییان دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 18 أكتوبر 2020

حکومەت ھەواڵێکی دڵخوشکەر بەھاووڵاتییان دەدات


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ھاووڵاتییان لەسبەی دووشەممەوە تاوەکو ٩ـی١١ـی٢٠٢٠، دەتوانن بۆ وەرگرتنی قەرزی بچوک بەشێوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی داواکاری پێشکەش بکەن.

عادل رکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند: لە سبەی دووشەممەوە تاوەکو ٩ـی١١ـی٢٠٢٠، دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پێدانی قەرزی بچوک لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێتەوە و داواکاریش تەنها لەرێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیەوە دەبێت کەلەسەر ماڵپەڕی وەزارەتەکەیان بەردەستە".

ناوبراو وتیشی: "پڕۆژەکە دەرفەتێکە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کەبەدوای هەلی کار، پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان دەگەڕێن و شارەزاییان لەبوارێکی دیاریکراودا هەیە".

پرۆژەی پێدانی قەرزی بچوک پرۆژەیەکە لەلایەن حکومەتەوە دانراوە بۆ ئەو کەسانەی خولیای کاریان ھەیە، وەک یارمەتیەک حکومەتی بڕە پارەیەک پێیان دەدات، ساڵانی ڕابردوو ئەم پڕۆژەیە لە عێراق ھەبووە بەلام بەھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچوک لەلایەن حکومەتەوە ڕاگیرابوو.

 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق