شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
کازمی لەگەڵ سێ بەرپرسانی سێ وڵاتدا کۆدەبێتەوە و ئامانج لە کۆبنەوەکەشدا بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەڕووی ئابووری، ئاسایش، تەندروستی و دواین پێشهاتەکان دەبێت.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکراوەتەوە و ڕایانگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی عێراق بەغدای پایتەخی بەرەو پاریسی پایتەخی فەرەنسا بەجێهێشت، ئەوەش لە چوارچێوەی گەشتێکدایە کە بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەگرێتەوە لەو گەشتەدا شاندێکی باڵای حکومی یاوەری سەرۆکوەزیرانن کە لە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان پێکهاتوون".
ئاماژە بەوەشکراوە: "کازمی لەو گەشتەیدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە دەکات لەو کۆبوونەوانەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، کازمی دەیەوێت پەیوەندی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە لە سەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ دەکەن لەوانە: " بوارەکانی ئابووری، ئاسایش و تەندروستی و وێڕای باسکردنی دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان".
شایەنی باسە، لەگەڵ دەست بەکاربوونی کازمی هاوڵاتیان هیوائێکیان بە کازمیە بۆئەوەی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بەرە و باشتر ببات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق