عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
مەزڵوم کۆبانێ ڕایگەیاند،" سوتاندنی ئاڵای کوردستان ناشارستانییەتە و پێویستە پارێزگاری لە پیرۆزییەکانی گەلان و سیمبولەکانیان بکرێت و سزای ئەوانەش بدرێت کە سەرپێچی لە بنەماکانی ژیانی پێکەوەیی دەکەن".
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات مەزڵۆم کۆبانێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاووکردەوە و ڕایگەیاند، "سوتاندنی ئاڵا و بارەگا، سیمبولێکی ناشرین و ڕێگایەکی شارستانی نییە بۆ دەربڕینی ناکۆکییە سیاسییەکان".
کۆبانێ ووتیشی :" سەدان هەزار لە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاڵاکەیان و ئازادکردنی خاکەکەیان لە دیکتاتۆرییەت و تیرۆر شەهیدبوون".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق