هاوژین محمد - ناوەنی هەواڵ - نوێ ژین
سەر چاوە ناوخۆییەکانی عێراق رایەگەیەنێت:" داعش لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە چەند بیرە نەوتێکی تەقاندەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممەبەگوێرەی سەرچاوە ئەمنی و میدیا ناوخۆییەکانی عێراق رایگەیاند:" چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە دوو بیری نەوتیان لە کێڵگەی خەباز لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تەقاندەوە ".
ئەوەشیان خستەڕوو:" ئاگر لەو دوو بیرە کەوتەوە و بڵێسەی ئاگر بەرزبووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵدان بۆ دامرکاندن و کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق