سەرۆک کۆمارو ژمارەیەک باڵوێزی نوێ کۆبوونەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 9 ديسمبر 2020

سەرۆک کۆمارو ژمارەیەک باڵوێزی نوێ کۆبوونەوە



ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


 سەرۆک کۆمار،لەمیانی وەرگرتنی کارنامەی ژمارەیەک باڵوێزی نوێ، جەختدەکاتەوە لە پێویستی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.


ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠،سەرۆک کۆمار د.بەرھەم ساڵح، لە کۆشكی سەلام لە بەغدا کارنامەی هەریەک لە باڵیۆزانی نوێی ستیج باولۆ پیراس، باڵیۆزی دانیمارک و رەزا زقیدان، باڵیۆزی تونس و ڤیکتۆر ریباک، باڵیۆزی بیلاروسیای وەرگرت.


لە میانی پێشوازیکردنی سەرۆک کۆمار بەجیا لە باڵیۆزان، جەختیکردەوە عێراق لەسەر بنەمای بڕوابوونی تەواو بەپێویستی دەزانێت ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بەھێز بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان، و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاریکاری، و هەماهەنگی لە سەرجەم بوارەکان و هێنانەدی بەرژەوەندی هاوبەش بۆ گشت گەلان و وڵاتان.


 سەرۆک بەرهەم ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگی هەماهەنگی هاوبەش لە ناوچەکەدا، جەختیشیکردەوە لە رەتکردنەوەی هەرجۆرە دەستدرێژیەک بۆ سەر سەرەوەری وڵاتان، و گرنگی دیالۆگ و هەنگاونان بۆ پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی لە پێناو بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ناوچەکە و جیهان، و رێگریکردن لە بەردەم رێکخراوە تیرۆریستییەکان کە مەرامیانە ئارامی ناوچەکە و جیھان بشێوێنن.


ھاوکات،سەرۆک کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکە نوێکانیاندا، بەو ئومێدەی ببێتە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی نێوان عێراق و وڵاتەکانیان


لەکۆتایشدا، باڵیۆزان سوپاس و ستایشی سەرۆک کۆماریان کرد، ھەروەھا دووپاتیانکردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە تەواوی بوارەکاندا، بەجۆرێک ببێتە مایەی ھێنانەدی بەرژەوەندییە هاوبەش.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق