عەزیز علی ــ ئاینی ــ نوێ ژین
لەگەڵ هاتنەوەی مانگی ڕەبیعول ئەوەل، کە مانگی لەدایکبوونی حەزرەتی موحممەد "د.خ" هاوکات ،بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا روونکردنەوەیەكی بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند: لەبەر بارودۆخی ناجێگیری تەندروستی گشتی لە کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ڕێنماییە تەندروستیەکان وا دەخوازن گردبوونەوە نەکرێت بۆ هیچ بۆنەیەك".
دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بەمشێوەیە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
"قل بفضل الله وبرحمته فبذلك فليفرحوا" سورة يونس الآية:58.
وێڕای پیرۆزباییکردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری کائینات (صلى الله عليه وسلم) لە خۆمان و گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهانی ئیسلامی، لەبەر بارودۆخی ناجێگیری تەندروستی گشتی لە کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید - ١٩" کە رێنماییە تەندروستیەکان وا دەخوازن گردبوونەوە نەکرێت بۆ هیچ بۆنەیەك".
لەو ڕوانگەوە وەك ئەنجوومەنی باڵای فەتوا پێمان باشە بۆ ئەمساڵ شێوازی ئاهەنگگێڕانەکە لە گردبوونەوە لە ماڵ، مزگەوت، خانەقا و تەکیەکان بگۆڕدرێت بە دەربڕینی دڵخۆشی بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی لافیتە و دروشمەکان لە شوێنە گشتیەکان و هەروەها لە سۆشیال میدیا".
ئاشکرایە کە مەولوودکردن واتە دەربڕینی خۆشحاڵی و خۆشەویستی و ئەنجامدانی خێر، سەدەقە و چاکە بۆ رۆحانیەتی پیرۆزی پێغەمبەر "درودی خوای لەسەر بێت"، ئاساییە ئەو سەدەقە، خێرو چاکانەش، کە موسڵمانان دەیکەن، بدرێنە هەژاران و بەشێوەی خۆی بڵاوبکرێتەوە، چونکە سەدەقە دەفعی بەڵا و موسیبەت دەکات بەپێی دەقەکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام، ئەم جۆرەش هەر بەشێکە لە کاری پیرۆزی مەولوودنامە و یادەوەری لەدایکبوونی پێغەمبەر "درودی خوای لەسەر بێت" خوای گەورە هاوکاری دڵسۆزانه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق