هاوژین محمد -تەندروستی -نوێ ژین
غوده ئەو ڕژێنەیە کە دە کەوێتە بەشی پێشەوەی ناوچەی مل و نیزیکەی ۲۰ گرام ئەبێت ، زانیارییە تەندروستییەکان دەریدەخەن، گرێیە کە لە شێوەی پەپولەدایە .
بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:
جۆری ۱غودەی تەمەڵ:
نیشانەکانی:
۱-شەكەتی و ماندووبونی بەردەوام.
۲-زیادبونی کێش.
۳-تەمەڵی بێهێزی.
٤-خەمۆکی و تێکچونی میزاج.
٥-سەرمابوونی بهردهوام خەواڵوی و دایمە خەوتن.
٦-وەرینی قژەسەر قەبزی و نەمانی حەزی خواردنبە قورسی هەناسە دان و گۆڕانی دەنگ.
۷-خاوبوونەوەی لێدانەكانی دڵ.
۸-زبر بووم و ووشکبونەوەی پێست.
۹-تەشەنوج وئازاری بەردەوامی ماسولکەكان.
۱۰-تێکچونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتدا و هەندێ جار نەزۆکی
لەهەندێ باردا گەوەر بوونی غودەی دەرەقی .
هۆکارەکانی توشبون بەو نەخۆشییە ئەمانەن:
۱- هۆكاری تێكچوونی سیستەمی بەرگری لەش وەك هاشی مۆتۆز كە سەرەكترین هۆكارە .
۲- نەشتەرگەری لابردنی غودە كرابێت بەهەر هۆكارێك یان لێدانی تیشك "زەڕە".
۳- زیاد بەكارهێنانی دەرمانی غودەی هار.
٤- بەكارهێنانی دەرمانی مێشك هێوركەرەوە .
٥-هەندێ جار وەك بەرەنجامی ئینتیهاباتی غودە و ماوەی زەستانی لە ئافرەتاندا .
٦- هۆكاری نەخۆشیەكانی ژێر مێشكە ڕژێن وەك شێرپەنجەی مێشك ،خوێن بەربوونی زیادی كاتی منداڵبوون ، جەڵتە و گرێی ژێر مێشكە ڕژێن هەندێ نەخۆشی تری دەگمەن .
۷- هۆكاری زگماكی بەهۆی دروست نەبوونی غودەی دەرەقی یان ناڕێكی لە دەردانی هۆرمۆن .
جۆری ۲ غودەی سست:
سوودەکانی:
۱- ئەوخواردنانەی مادەی یۆدی تێدایە ئایۆدین کە پێکهاتەی سەرەکی دروست بونی هۆڕمۆنی غودەیە ، وەك لە هەندێك جۆرێ خوێ و خواردنی دەریایی و بەرهەمە شیرەمەنیەکان ، هێلکە ڕۆبیان ، ماسی هەیە .
۲- مادەی سیلینیۆم لە خواردنەکانی وەک ماسی تونا و ساردیس و ماددە ڕیشالەکان و قارچکدا هەیە.
۳-خواردنی دەوڵەمەند بە زینگ وەک مریشک و گوێچکە ماسی و گۆشتی گوێرەکە.
خۆراكه زیانبەخشەکان:
۱-سەوزە گەڵا پانەکان وەک کەلەرم و سپیناخ و برۆکلی و کاهوو و خەردەلە و قەڕنابیت و گێزەرخواردنی لەقتونراو و هەرزن و بوندوق.
۲-زیادەرۆی نەکرێت لە خواردنەوەی چا و قاوە و نیسکافە چونكی لە هەندێ نەخۆشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی نیشانەكانی غودە .
۳-نانی گەنم و جۆ لەو کەسانەی هاوکات نەخۆشی هەستیاری ڕیخۆلەکانیان بە گلۆتین هەیە.
٤-نەخواردنی دەرمانی غودەی تەمەڵ لەگەڵ حەبی ئاسن و کالیسیۆم یان لانی کەم ٤کاتژمێر یان لە نێواندا بێت.
بەشێوەیەکی گشتی ئەم نەخۆشیە بەڕێژەیەکی زیاتر لە رەگەزی مێ زیاتر بەدەر ئەکەوێت، وەک لە رەگەزی نێر ، هەندێ جار هۆکاری نەخۆشیەکە دەگەڕێتەوە بۆ بۆماوەییی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق