بەرھەمی پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ کوردستان چی بوو   - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 10 نوفمبر 2021

بەرھەمی پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ کوردستان چی بوو  


 

وتارێک بەناونیشانی بەرھەمی پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ کوردستان چی بوو ؟؟ 

ھەرچەند بەبڕوای خۆم لەکوردستان شتێک نەبووە و نییە بەناوی ئۆپۆزسیۆن، ئەوەی کەھەبووە زیاتر کاردانەوە و ھەوڵی سڕینەوە و تێکدان بووە(مادام بۆمن نییە نابێ بۆ ئێوەش بێت) ئەمە جەوھەری کاری چەند پارت و گروپێکی بەناو ئۆپۆزسیۆن بووە کە لەدوای ئیفلاسی سیاسی و شکستی پڕۆژەکانیان ناویان لەخۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن! 

ئەمانە ھێندەی زەرەریان بۆ دۆزی کورد و قەوارەی سیاسی ھەرێم ھەبووە نیو ئەوەندە سوودیان نەبووە.

ئۆپۆزسیۆن زۆر شتی لەم وڵاتە تێکدا و ڕەوشتی تاکی کوردی ڕوخاند!

ئۆپۆزسیۆن سەرەتا بنمیچی چاوەڕوانی خەڵکیان زۆر بەرزکردەوە و لە خەیاڵی تاکی کورد دا جیھانێکی خەیاڵیان وێناکرد لەپێناو بەدەستھێنانی پشتگیری خەڵک، کۆمەڵێک گفت و بەڵێنی  خەیاڵی ڕەنگاوڕەنگی نا واقيعيان بە گوێی تاکی کورد دا چرپاند و دواتریش ھەمووی بوو بەکەفی سەر ئاو و تەنھا خۆیان بوون بە براوەی یاریەکە و خەڵکیش ڕەش و ڕوت و بێ چارە و ھەژارتر مانەوە.

ئۆپۆزسیۆنی کوردی سەقامگیری سیاسی لە ھەرێمی کوردستاندا ورد و خاش کرد، ھەرچی پیرۆزی و سەروەری ھەبوو ھەموویان سوک و ڕیسواکرد، ھەرچی پێی دەڵێن ئینتیما و خۆشەویستی بۆ نیشتیمان لای تاکی کورد نەیان ھێشت، تاکێکی یاخی و ناحەز بە خۆی و نێشتیمان و نەتەوە یان بەرھەم ھێنا کە دواجار تەنانەت خودی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش ڕەت دەکەنەوە !!

ئۆپۆزسیۆن بەگوتارە توند و پۆپۆلیستیەکانیان دەرونی تاکی کوردیان وێران کرد و جۆرێک لە دڵەڕاوکێ و نائومێدی باڵی بەسەر تاکی کورد دا کێشا!

دۆخێکی وایان بەرھەمھێنا کە بەتەواوی ترزان و پەرتەوازەیی لە نێوکۆمەڵگای کوردی ھەستی پێ دەکرێت و بەرچاوە.

دوژمنانی کورد بەھەموو ھێز و تواناکانیانەوە نەیانتوانی گورزی وا گەورە لە دۆزی کورد و ئەزموونی سیاسی ھەرێم بدەن!! 

بۆیە دەڵێم ئەوەی کە ئێستا دەگوزەرێت چەندە گوناھی پارتەدەسەڵاتدارەکانی ھەرێمی تێدابێت( لە بوونی گەندەڵی و نادادپەروەری و خرابی خزمەتگوزارییە گشتییەکان) ئەوەندە و بگرە زیاتریش بەر پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان دەکەوێت.

بەڵگەش بۆ ڕاستی قسەکانم شکستی پارت و گروپە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان بوو لە ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو.


داناعبدالعزيز

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق