ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای رواندز رایگه‌یاند، گه‌نجێك بە ناوی " ئارام مەولود حسن" به‌هۆی کەوتنەخوارەوە له شاخ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئارام غەفور، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی وەرتێ راگەیاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاووڵاتیەکی دانیشتووی شارەدێی وەرتێ چۆتە کوێستانەکانی دەڤەرەکە و تا ئێواره سۆراخی نه‌بووه و خانەوادەکەی هەوڵیداوه پەیوەندی پێوه بكه‌ن.
ناوبراو ئەوەشیگوت: دوای گەڕانێکی زۆری هاوڵاتیان، کەسوکاری ئه‌و هاووڵاتییه و مەفرەزەیەکی پۆلیس دواجار لە کاتژمێر ۷ـی ئێوارە تەرمەکەی لەچیای دڕەبی دۆزرایەوە و دیاربوو كه هەڵدێرابوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق