پارێزگاری هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 8 ديسمبر 2020

پارێزگاری هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە




شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت ڕایگەیاند، توانرا چەند کەسێک لەوتاوانبارانە دەستگیربکرێن و دەستیش بەسەر چەند چەکێک و ئۆتۆمبێلێکدابگیرێت کە بەنایاسایی بەکارهاتوون.


ئەمڕۆ سێ شەممە ۸ ـی کانونی یەکەمی ۲۰۲۰،هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو چەند حاڵەتێکی تەقەکردن و کوشتن و شەڕو ئاژاوە لەناو شاری هەولێر ڕوویاندا کە بەداخەوە چەند کەسێکی نابەرپرس لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و مامەڵەکردن و قەرزاری ئەنجامیاندا".


ناوبراو ئاشکراشیکرد:"کە  لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر لە ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ کە بەشەو ڕۆژ لەئەرکدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و دەرچووان لەیاسا توانرا چەند کەسێک لەوتاوانبارانە دەستگیربکرێن و دەستیش بەسەر چەند چەکێک و ئۆتۆمبێلێکدابگیرێت کە بەنایاسایی بەکارهاتوون، ویڕای دەستخۆشیمان لەهێزە ئەمنیەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان".


لەکۆتایشدا پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت ئاماژەی بەوەشکرد:" وەک پارێزگای هەولێر سەرجەم هێزەکانمان دەستکراوەکردووە لەئیجرائات وەرگرتن و دەستگیرکردنی هەرسەرپێچیکارێک کە چەکی بێ مۆڵەتیان هەڵگرتبێت یان ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆبەکاربهێنن، هەموو ئەو کەسانەشی کە کارمەندی ئەمنین یان سەربازین لەدەرەوەی شوێنی کارکردنی فەرمی خۆیان چەکیان پێبێ یان ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکاربهێنن،ئەوا دەستبەجێ دەستگیر دەکرێن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکانییان دەگیرێت و پاشان ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق