برایەک بەفیشەک برا گەورەی خۆی دەکوژێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 28 يونيو 2019

برایەک بەفیشەک برا گەورەی خۆی دەکوژێت


زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند"شەوی ڕابردوو لە گوندی کانی کەوەی سەربەناحییەی وارماوای قەزای شارەزور کەسێک بەناوی (ن،ع،ف) فیشەکێک دەنێت بەسەری براگەورەکەی خۆیەوە بەناوی (ه،ع،ف) و برینداری دەکات.

ڕاشیگەیاندووە"دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە بۆ شوێنی رووداوەکە بریندارەکە بۆنەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ گواسترایەوەو دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەش بەوەدراوە"هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بەچەند کاتژمێرێک توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیش بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفدا بگیرێت کەبە تۆمەتبار بووە.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق