زیاد خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین
لە رووباری "ئێنێی" ناوچهی باڵەکایەتی گەشتیارێک خنکا و یەکێکیش بریندار بوو.
بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان راگەیاند"
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر"٦:۰۰" به كاتی ههولێر، گەشتیارێک بە ناوی "فەرمان غەفور"دانیشتووی هەولێر كهوتووهته ناو رووباری ناوچەی گەشتیاری "ئێنێی" ناوچهی باڵەکایەتی و بهو هۆیهوه گیانی لهدهستداوه.
راشیگەیاند"هاوڕێیەکێشی بە ناوی "دیار عەبدولقادر"هەوڵی رزگار کردنی داوه و ئەویش بریندار بووه و دواتر لە لایەن تیمەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان كراوه.
روونیشیكردهوه"تیمەکانیان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی خنکاوەکە، بەڵام بەهۆی ساردی و تیژڕەوی ئاوی رووبار کاری دۆزینەوەی تەرمەکە سەختە و تا ئێستا نهتوانراوه تهرمهكهی بدۆزرێتهوه.
باڵەکایەتی ناوچەیەکی شاخاوییه و دهكهوێته نێوان شاخەکانی "کۆدۆ" و "حەساری سەکران"بەهۆی مانەوەی بەفر، لە وەرزی هاوین گەشتیاری زۆر رووی تێدەکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق