ئوسامە ئەحمەد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مسته‌فا كازمی كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و دووپاتی كرده‌وه، هیوادارین هاوكاریی نێوان تاران و به‌غدا له هه‌موو بوارێكدا خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت.
له‌بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا وێڕای پیرۆزبایی كردن له مسته‌فا كازمی، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆحانی گوتی: "هیوادارین هاوكاری نێوان ئێران و عێراق له هه‌موو بوارێكدا به‌هێزتر و به‌ره‌وپێش ببرێن".
وتیشی "خزمەتەکە به‌شێوه‌یه‌ك بێت سود بە به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت و ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بكات، ئه‌مه‌ش له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و موسڵمان هه‌یانە و پێویستی به پشتیوانی و هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌یه".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی به حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی دا و به‌یانی رۆژی دواتر كازمی و تیمی وه‌زیره‌كانی سوێندی یاساییان له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خوارد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق