چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
"ڤیڤیان فەتاح" پەیامنێری ڕووداو لەدوایی ڕاپۆرتێکی مەیدانی لەڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی ڕێز نەگرتن لەشەهیدانی ڕۆژئاوا خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان مۆڵەتی کاری ڕۆژنامەوانی ئەم پەیامنێرەی بۆ ماوەی ٢ مانگ ڕاگرت.
هاوکات خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: " دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە خوێنی زیاتر لە ١١ هەزار شەهید بەدەست هاتوون، ئەرکی ئەخلاقی هەموو ڕۆژنامەوانێکە ڕێز لەوە بگرێت".
ھەرواھا ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەگەر خوێنی ئەو شەهیدانە نەبوایە، ئێستا شتێک نەبوو بەناوی میدیای کوردی لەوێ".
لەکۆتایدا ڕایگەیاند: "بۆیە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و ئەخلاقی مرۆڤایەتی ڕێگە بەوە نادات لەژێر ناوی "ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانی" بێڕێزی بەو شەهیدانە بکرێت کە لەپێناو ژیانێکی ئازاد، وەڵاتێکی ئازاد ژیان و گیانی خۆیان بەخشی".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق