ئێران.. بەهەڵە دەیان سەرباز دەکوژرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 10 مايو 2020

ئێران.. بەهەڵە دەیان سەرباز دەکوژرێت


بـارزان خـالـد_نـاوەنـدی ھـەواڵ_نوێ ژین


تێکـشکـێنەرێکـی سوپای ئێران بەهـەڵە کـەشتییەکـی خـۆیان دەکاتە ئامانج و کـوژران و برینداربوونی دەیان سەربازی لێ دەکـەوێتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسە هـەواڵییەکـانی ئێران، تێکـشکـێنەرێکـی سەر بەسوپای ئێران بەهـەڵە کـەشتییەکـی جـەنگی ئێرانی کردە ئامانج و دەنگۆی کـوژرانی دەیان سەرباز هەیە.

ئاژانسی هـەواڵی "فـارس"ـی ئێرانی ئاماژەی بەوەدا: "کـەشتی جـەنگی ئێرانی "کـۆناراک" لە میانی سوڕانەوەیەک لە ئـاوەکـانی دەریای عـومان لەلایەن تێکـشکـێنەری جـەمرانەوە کـرایە ئامانج".

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییە خـۆجـێیەکـان ڕایانگەیاند: "تیمی کـەشتی زیان پێگەیشتووەکـە گواسترانەوە بۆ بەندەری چـابەهار و تا ئێستا ژمارەی فەرمی کـوژراوان رانەگەیەندراوە، بەڵام باس لە دەیان کـوژراو دەکرێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق