ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
دەقی پەیامەکەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی صلاح ا‌لدین محمد بھاوالدین،لەبارەی ڕووداوەکانی ھەرێم.
به‌داخ و په‌ژاره‌وه دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان رۆژ به رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێ ئه‌م شه‌پۆڵی نارازی بوون، و توڕه‌یی یه‌ی ئه‌مرۆژانه ئاماژه‌ی سه‌ختی برینه‌كه و دژواری دۆخه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه و كاردانه‌وه‌ی بێ منه‌تی و شكستی ده‌سه‌ڵاته له ئیداره‌ی، قه‌یرانه‌كاندا بۆیه ئه‌گه‌ری خراپتریش به‌دور نازانین، له‌م وێستگه هه‌ستیاره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری برسیكراو و ماندو راده‌كێشین.
١-ئه‌م شه‌پۆڵه توڕه‌ییه ده‌رئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی حوكمڕانی و بێ موچه‌یی فه‌رمانبه‌ران و بێ كاری گه‌نجان و بێ منه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، ده‌بێ هێزه‌كانی حوكمڕان دان به‌م فه‌شه‌له كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی پلان و به‌رنامه‌دا بنێن.
٢- هێزه سیاسیه‌كان و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری و عه‌قڵمه‌ندانی میلله‌ت نابێ بێ هه‌ڵوێست بن، و ده‌بێ خه‌می بژێوی و ئه‌منیه‌تی نیشتمان و ده‌ستكه‌وت و ئه‌زمونی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه بخۆن و كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه، به‌ڵكوپێویسته هه‌موولایه‌ك به گیانێكی نیشتمان په‌روه‌ری و مه‌سئولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
٣- برسیه‌تی و بێ كاری و بێ موچه‌یی هاوڵاتیان رێگه ئه‌دا به كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و پێشبینی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و به‌كارهێنانێكی ناحه‌زانه، ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی سیاسیه نه‌هێڵن دۆخه‌كه له بازنه‌ی سه‌بر و ته‌حه‌مول ده‌رچێ و كاولكاری ببێ به ئامانجی خه‌بات.
٤- خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و گشت رێكارێكی دیموكراسی و ئاشتیانه نه‌ك مافه به‌ڵكو له‌م دۆخه دژواره‌دا ئه‌ركه، به‌ڵام په‌لاماردان و سوتاندنی داموده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان ئامانجه پیرۆزه‌كانی خۆپیشاندان له‌بارده‌با و ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ئه‌بێ و سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ر له دڵسۆزانیش ون ده‌بێ و ده‌رگای ده‌ستێوه‌ردانی ناحه‌زان كراوه‌تر ده‌كات.
٥- خراپ مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران له موماره‌سه‌ی مافه‌كانیاندا نابێ ببێته پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی توند و رشتنی خوێنی خۆپیشانده‌ری برسی و باخه‌ڵ خاڵی به‌ڵكو ئه‌ركی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه پاسه‌وانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و رێنمایی یاساییان پیشان بده‌ن و رێگه‌شبگرن له‌و چه‌ند كه‌سانه‌ی كه به مه‌رام یا به‌نه‌زانی ره‌وتی پرۆسه‌كه به‌لارێدا ده‌به‌ن.
٦-هه‌رگیز ره‌وا نیه به‌ناوی پاراستنی باره‌گا حزبیه‌كانه‌وه پاسه‌وانه‌كان ته‌قه بكه‌ن له خۆپیشانده‌ران و هه‌موو باره‌گاكان ناكاته دڵۆپێك خوێنی هاوڵاتیان.
له كۆتاییدا ده‌خوازین له‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا پێش هه‌مووشتێك حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م ئاڵۆزیه نه‌كاته پاساوی بێ باكی و په‌له بكات له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی موچه و بژێوی و ئازادی راده‌ربرین و رۆژنامه‌گه‌ری و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق