سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 18 أكتوبر 2020

سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت




عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین


بە پێی ئەو لیستەبێت کە وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، دەبێت سبەی دووشەممە، ١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠،  موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەکانى " شارەوانى، کارەبا، کشتوکاڵ، رۆشنبیرى، ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکایەتییەکانى پەرلەمان و هەرێم و حکومەت" بە لێبڕینی ١٨٪وە دابەشبکرێت".


 دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی دوایین موچەدا تێپەڕیووە، کە ئەوکات مووچەی مانگی سێ بوو و لەئێستاشدا حکومەت مووچەى مانگى نۆ دابەشدەکات، لەکاتێکدا موچەی پێنج مانگی ڕابردووی کردە پاشەکەوت، لە ماوەی رابردووشدا حکومەتی ھەرێم تەنیا "سێ" موچەی ئەمساڵی دابەشکردووە، کە دوو موچەیان بە لێبڕینی ٢١٪ ەوە بووە و دابەشکردنی موچەی مانگی " نۆ "ـش بە لێبڕینی ١٨٪ەوە دەبێت".


ئەمەش لەکاتێکدایە،" لە ساڵی ٢٠١٥وە حکومەتی ھەرێم دەستی بە پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە و بەو پێنج مانگ پاشەکەوتەی ئەم ساڵ، تاوەکو ئێستا ١٢ موچەی تەواوی نەداوە و دوو موچەشی بە لێبڕینی ٢١٪وە دابەشکردووە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق