عەزیز علی_تەندروستی_نوێ ژین
لەجەستەی مرۆڤدا "چاو" یەکێکە لە هەستیارترین و ناسکترین ئەندامەکانی جەستە، لەگەڵ چوونە تەمەنەوە ئەگەر ڤیتامینە پێویستەکان وەرنەگرن چانسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی چاو زیاد دەبێت.
چوار جۆر ڤیتامین هەن کە چاوەکان لە نەخۆشی و لاوازبوون دەپارێزن:
١- ڤیتامین "ئەی": ئەم ڤیتامینە بۆ بیلبیلەی چاو و تۆڕی چاو گرنگە، وەرنەگرتنی ڤیتامین "ئەی" لە ژەمەکاندا زیانێکی گەورە بە بیلبیلە و تۆڕی چاو دەگەیەنن، ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین "ئەی" تێدایە: "گێزەر، پەنیر، هێلکە، کولەکەی گەورە".
٢- ڤیتامینەکانی "بی": وەک ڤیتامین بی٦، بی١٢ و فۆلیک ئەسید، ئەمانە کاریگەرییان هەیە لەسەر باشترکردنی تەندروستی چاوەکان بە پاراستنیان لەو نەخۆشیانەی بەهۆی پیربوونەوە توشی دەبیت، ئەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکانی "بی" یان تێدایە: "پاقلەی سودانی، مریشک، سپێناخ و پرتەقاڵ".
٣- ڤیتامین "سی": لێڵبوونی هاوێنەی چاو کە زۆرجار بەهۆی پیربوونەوە روودەدات، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی خراپبوونی بینایی، ڤیتامین "سی" و ڤیتامین "ئی" بەهۆی ئەوەی وەک دژەئۆکسانەکان کاردەکەن، مەترسی دروستبوونی ئەم لێڵبوونە کەم دەکەنەوە و ئەو خواردنانەشی ڤیتامین "سی" بە رێژەیەکی باش تێدایە: "بیبەری شیرین، شلک، پرتەقاڵ، برۆکۆلی و سپێناخ".
٤- ڤیتامین "ئی": ئەم ڤیتامینەش وەک دژەئۆکسان لەناو جەستەدا کار دەکات و پاریزگاری لە لاوازبوونی توانای بینین دەکات لە تەمەنی پیریدا، ئەو خواردنانەی کە سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین "ئی" وەکو: "بیبەری سوور، ئەڤۆگادۆ، زەیتی گوڵەبەڕۆژە و چەرەزاتەکان".
ئەو ڤیتامینانەی باسمان کردن، دەتوانن پێش سەردانی دکتۆر بەکاربێنن و خۆتان بپارێزن لە ئازاری چاو و نا تەندروستییەکانی، بەمەش وادەکات پارێزگاری لە لاوازبوونی توانای بینین بکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق