سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
سی ساڵ بەسەر ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی بیابان تێدەپەڕێت، کە گەورەترین گورزی سەربازی بەر سوپای عێراق کەوت، بە زەبری هێز ناچار کرا خاکی وڵاتی کوەیت جێبهێڵێت.
رۆژی ٢٦ـی شوباتی ١٩٩١، سوپای عێراق لە کوەیت شکا دوای ئەوەش گەمارۆیەکی ئابوری قورس خرایەسەر عێراق، دوای تەواوبوونی ئەو مۆڵەتە نێودەوڵەتییەی ئەنجومەنی ئاسایشی کە لە ١٥ـی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٩١ کۆتایی پێهات، عێراق خرایە بەردەم بژاردەی روبەڕوبوونەوەی جەنگی سەربازی، هەروەها کشانەوە لە وڵاتی کوەیت".
دوای ئەوە هاوپەیمانیەتێکی نێودەوڵەتی لە ٣٠ وڵات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پێکهات، ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی بیابانیان بە هێزێکی ٧٥٠ هەزار و زیاتر له سێ هەزار و٥٠٠ زرێپۆش، نزیکەی دوو هەزار فڕۆکەى جەنگی ئەنجامدا، ئەوەش بۆ دەرکردنی سوپای عێراق بوو لە کوەیت".
هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا، لە ٢٦ـی شوباتی ١٩٩١، گورزە سەربازیەکه بوە هۆی تێشکاندن و پەرتەوازەکردنی هێزەکانی عیراق، کە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ تانکى سەربازی عێراق، لەم جەنگدا تێشکا و نزیکەی ١٠ هەزار سەرباز، هەر لەو کاتەدا بەهۆی بۆردمانی فرۆکەکانی هاوپەیمانانەوە کوژران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق