ھەولێر..ئاگر لە بەشەناوخۆییەک کەوتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 26 فبراير 2021

ھەولێر..ئاگر لە بەشەناوخۆییەک کەوتەوە

 



هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


لە بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەوتی کوڕان،بەهۆی هیتەرەوە ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە ڕوویدا.


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ۲٦ـی شوباتی ۲۰۲۱،"سەروان خالید" کە قوتابییە لە بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت،بە دەزگای میدیایی نوێ ژینی ڕاگەیاند،لە نھۆمی چوارەمی بلۆک B،بەهۆی هیتەرەوە ئاگر لە ژووری ژمارە ۲۰٥ـی بەشەناوخۆییەکە کەوتەوە.


وتیشی،"بەشێک لە قوتابیەکان و ئەو پێشمەرگانەی لەوێن ئاگرەکەیان کوژاندەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرد.










ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق