دەبێت یەکێتیی ئەوروپا ڤاکسین بە پێی پێویست بەرھەمبھێنێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 26 فبراير 2021

دەبێت یەکێتیی ئەوروپا ڤاکسین بە پێی پێویست بەرھەمبھێنێت




هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


ماکرۆن لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشدای کرد لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا و وتی:دەبێت ڤاکسین بەپێی پێویست بەرهەمبهێندرێت


ئەمڕۆ هەینی ۲٦ـی شوباتی ۲۰۲۱،سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رایگەیاند: "دەبێت لە درێژ ماوەدا یەکێتیی ئەورووپا بگاتە ئەو ئاستەی ڤاکسین بەپێی پێویست بەرھەم بھێنێت، چونکە وا دەردەکەوێت ماوەیەکی زۆر ئەم ڤایرۆسە لەنێوماندا دەمێنێت".


هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لە لوتکەکەدا بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەشیان دا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و کۆرۆنای گۆڕاو و لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ وتی: "دەبێت لە درێژ ماوەدا یەکێتیی ئەورووپا بگاتە ئەو ئاستەی ڤاکسین بەپێی پێویست بەرھەم بھێنێت، چونکە وا دەردەکەوێت ماوەیەکی زۆر ئەم ڤایرۆسە لەنێوماندا دەمێنێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق