گەیلان محمد - تەندروستی - نوێ ژین
لەڕاگەیاندروێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند "بەهۆی زۆری رێژەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداویستیەکانیان.
لەدەستپێکی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە: "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق.
وەزارەتەی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە "لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی عێراق قوربانی و برینداری زۆر لێکەوتەوە و پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستیەکانیان.
ئەم ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی تەندروستی لەکاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێکە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامیان هەیە، کەلەئەنجامی ئەو خۆپیشاندانەدا ڕێژەیەکی زۆر لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان بوونەتە قوربانی.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق