نوێترین لیستی یاریزانان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 ديسمبر 2019

نوێترین لیستی یاریزانان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر



ئوسامە ئەحمەد ـ بەشی وەرزشی ـ نوێ ژین

لیستێکی نوێی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی جیهان بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠١٩ بڵاوبووەتەوە، کە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرنسی دەبەخێشرێتە باشترین یاریزانی جیهان.

هەروەک لە لیستەکەدا دەبینرێت، لیۆنێل میسی ئەرجەتینی هێرشبەری بارسێلۆنا پلەی یەکەم  و ڤیریگل ڤان دایکی هۆڵەندی بەگریکاری لیڤەرپۆڵ پلەی دوومی بەدەستهێناوە.

جێی باسە، محمەد سەڵاحی میسڕی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپول لە پلەی سێیەمدا دەبینرێت و لە پێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی هێرشبەری یۆڤانتۆسەوەیە، وەهەروەها سادیۆ مانی سەنیگالی هێرشبەری یانەی لیڤەرپولیش پلەی پێنجەمی گرتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق