شوان امین ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ئەمڕۆ یەکشەممە ۱ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی کوردستان" لە راگەیاندراوێکدا هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".
ئاشکراشیان کرد" هاتنی کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان و باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکووک، پێشبینی دەکرێت ئاستی بارانبارین لەو ناوچانە لەنێوان ۳۰ بۆ ٥۰ ملیم بێت، لە رۆژی سێشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت".
شایەنی باسە" شەپۆلەکە لە کاتژمێر۱۲ی شەو ئەمشەو دەستپێدەکات و ماوەی ۲٤کاتژمێر دەخایەنێت تا کاتژمێر ۱۲ی شەوی دووشەممە بەردەوام دەبێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق