هۆزان احمد ـ ناوەندی هەوال ـ نوێ ژین
بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕین مەترسییەکە گەورەیە و، دەبێتە هۆی ژمارەیەکی زۆر لە رووداوی گەورە، دەستەی گواستنەوە لەو ویلایەتە کە شاری سیدنی گەورەترین شاری ئوسترالیا لەخۆدەگرێت گوتی: ”یەکەم کامێرا لەجیهاندا بۆ ئاشکراکردنی مۆبایل رۆژانە و بەبەردەوامی 24 کاتژمێر و، لەهەموو کەشوهەوایەکدا کاردەکات، بەمەبەستی دۆزینەوەی هەر شۆفێرێک کە مۆبایل بەکاردەهێنێت“.
دەستەکە رایگەیاند، ئەم کامێرایانە ژیری دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ پێداچوونه بە وێنەکان و، چاودێری بەکارهێنانی مۆبایل بەنایاسایی.
یاسا لە ویلایەتی نیو ساوس وێڵز رێگە دەدات بە بەکارهێنانی پەیوەندیکردن یان وەڵامدانەوەی پەیوەندی دەنگی لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، بەڵام بەو مەرجەی هێدفۆن بەکاربهێنێ.
بەڵام لەهەمان کاتدا یاسا لەو ویلایەتە رێگە نادات بە بەکارهێنانی مۆبایل بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی و، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و، وێنەگرتن.
واپێشبینی دەکرێت ئەم کامێرایانە هەموو ساڵێک پشکنین بۆ 135 ملیۆن ئۆتۆمبێل بکات، چەند وڵاتێکی دیکە دەیانەوێت هەمان تەکنەلۆجیا بەکاربهێنن.
داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن تەنها لەمساڵدا بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە لەو ویلایەتە 329 کەس گیانیان لەدەستداوە و، لەساڵی 2018 ژمارەکە 354 کەس بووە.
دوای کارپێکردنی ئەم سیستەمە چاودێرییە لەیەکەم 3 مانگ، نامەیەکی ئاگادارکردنەوە ئاراستەی شۆفیرەکان دەکرێت و، دوای ئەوە سزاکە دەبێتە 233 دۆلاری ئەمریکی و، لەو ناوچانەی کە قوتابخانەی لێیە سزاکە دەبێتە 310 دۆلار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق