دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دابەشکردنی وزەی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاوڵاتیاندا، بڕیاردراوە تەنها کارەبا بدرێت بە چەند فەرمانگەیەک.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیکی دەست نوێ ژین کەوتووە رایگەیاندوە، وەزارەتی کارەبا بەفەرمانی وەزاری ژمارە ۳٤۱ لەرێکەوتی ۲۸ـی تشرینی دوومی ۲۰۱۹ بڕیاریدا بە بڕینی کارەبای بەردەوام تەنیا بەپێدانی کارەبای بەردەوام بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان، پڕۆژەکانی ئاو، فڕۆکەخانەکان، بانکی ناوەندی هەرێم، فەرمانگەی پاسەپۆرت، کارتی نیشتمانی، گرتوخانەکان و کۆمەڵگەی خاڵە سنوورییەکان.
لەفەرمانە وەزارییەکەشدا ئەوە خراوەتەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەکان و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا بەرپرس دەبن لە هەبونی هەر کارەبایەکی بەردەوام و ئەو شوێنانەی ناویان لەفەرمانە وەزارییەکەدا نەهاتوە، دەبێت بەزوترین کات کارەبای بەردەوامیان ببڕدرێن.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر ملیۆنێك و ٤۰۰ هه‌زار هاوبه‌شه و بڕی به‌رهه‌می كاره‌باش دو هه‌زارو ٥۰۰ مێگاواته و زۆرترین خواستیش له زستان تۆماركراوه، كه گه‌یشتوه‌ته زیاتر له شه‌ش هه‌زار مێگاوات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق