چاکەتێک لە پۆڵا بەهێزترە  - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 ديسمبر 2019

چاکەتێک لە پۆڵا بەهێزترە 


چاوان خلیل_زانیاری_نوێ ژین 

چاکەتێک ١٥ جار لە پۆڵا بەهێزترە و لەتوانایدایە کەسەکان لە بۆمب بپارێزێت.

کۆمپانیای "ڤۆلیپاک"ی هۆڵەندی بەهێزترین چاکەتی دروستکرد لەجیهاندا،کە دروستکراوە لەجۆرە ماددەیەک دەتوانێت کەس و ئۆتۆمبێلەکان لە بۆمب و مینی کەسی بپارێزێت.

هاوکات ئەم چاکەتە ناوی لێنراوە "پووفەر" بەهێزترین چاکەتە چونکە کۆمپانیاکە بەهێزترین ریشاڵی تێدا بەکارهێناوە، کێشی ئەم چاکەتە نزیکەی ٢،٥ کیلۆگرام دەبێت و نرخەکەی دەخەمڵێنرێت بە ٩٨٥ دۆلار.

هەروەها ئەم چاکەتە ١٠٠% لە ماددەی دینیما دروستکراوە، کە هەرگیز لەناوناچێت و، رەنگە بەدرێژایی ژیان بمێنێتەوە بێئەوەی شی ببێتەوە یان تەڕ ببێت، ١٥ جار لە پۆڵا بەهێزتر بێت و، نزیکەی ٤٠ جار لە ریشاڵەکانی ئارامید بەهێزترە، کە بەکاردێت لە پیشەسازییە سەربازیی و بۆشاییگەرییەکان.

بەگوتەی کۆمپانیاکە ئەو کەرەستانەی کە بەکاریهێناوە لە دروستکردنی ئەم چاکەتە زۆر توند و بەهێزە، هەمان ئەو کەرەستانەیە کە بەکاردێت لەو زرێپۆشانە کە جەستەی مرۆڤ دەپارێزێت و تانک و زریپۆشە دژە مووشەکە بالیستییەکان و سیستەمی لەنگەرگرتنی کەشتی و کۆنتنێرە زەبەلاحەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق