مریوان حکیم- ناوەندی هەواڵ- نۆێ ژین
شاعیری گەنج هەڵمەت هۆشیار ئەمڕۆلەهۆڵی ڕۆشنبیری کەرکوک بەئامادەبوونی هەوادارانی لەمەراسیمێکدا بەواژووی خۆی کتێبە شعرێکەی بەناوی نامەی خەزان پێشکەشی ئامادەبوان کردو چەن شعرێکی لە شعرەکانی نامەی خەزان بەدەنگی خۆی پێشکه شی ئامادەبوان کرد .
نامەی خەزان لە۱٤۲پەڕەپێک هاتووەو کۆکراوەی بەشێک لەشعره کانی شاعیرن هەڵمەت هۆشیار دانشتوی شاری چەمچەماڵەو دوای شاری چەمچەماڵ واژوی کتێبەکەی بردەکەرکوک لەسەرەتای مەراسیمەکەدا ئاماژەی بەوەکرد لەبەرخۆشەویستیم بۆکەرکوک دوای زێدی لەدایک بوونم ئێرەم هەڵبژارد.
شاعیری لاو دوای خۆێندنەوەی چەن شعرێک لەپەرتووکە شعرێکەیدا دەرگای گفتووگۆی بۆئامادەبوان کردەوە بەم جۆرەش مەراسیمەکە دەوڵەمەندترکرا نامەی خەزان نۆبەرەی شاعیری لاو هەڵمەت هۆشیارەو بەنیازە لەشارەجیاجیاکانی کوردستان مەراسیمی ناساندنی بۆڕێک بخات.
شیاوی باسکردنە مەراسیمەکە لەلایەن گرووپی شار بۆمەعریفه ڕێکخرابوو کەگرووپێکی چالاکوو پڕ جوولەن لەبوارە جیاجیاکانی مەعریفەدا چالاکی ئه نجام دەدەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق