ئاکار کاروان - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئەمڕۆ یەك شەممە ۱ی کانونی یەکەمی۲۰۱۹ لە هۆتێل تایتانیك،بە بەشداری بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی(عەمید فەرەیدون عمر) و بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی هاتوچۆی سلێمانی(مقەدەم بەختیار) لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکاندا ئامادەبوون.
هەموو ساڵێك ڕۆژی ۱۲/۳ یاد و ساڵڕۆژی خاوەن پێداویستیەکانە لە جیهاندا.
شایەنی باسە عەمید فەرەیدون ڕایگەیاند:"لە ئێستادا شۆفێرانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانێت سەردانی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی هاتوچۆی سلێمانی بکات بۆ بەخشینی لۆگۆی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکانیان".
بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەش کرد:"سەد کورسی جوڵاو بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دابین دەکەین".
جێگای سەرنجە ئەم ساڵ لە سلێمانی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دوو ڕۆژ پێشخرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق