ئاکار کاروان - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئەم شەو ۱ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ لەسەر ڕێگای کەلار-مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە ۹ کەس برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە:"لەسەر ڕێگای کەلار-مەرزی پەروێزخان،دوو ئۆتۆمبێلی جۆری(بارهەڵگر،مینی پاس)پێکیاندادا و نۆ کەس برینداربوون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ڕوداوەکە لە نزیك کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتووە ڕویداوە".
ئۆتۆمبێلی جۆری (بارهەڵگر)ەکە بە ئاڕاستەی مەرزی پەروێزخان ڕۆشتووە،ئۆتۆمبێلی جۆری(مینی پاس) بە ئاڕاستەی کەلار ڕۆشتووە و لە ئەنجامدا پێکیانداداوە.
جێگای سەرنجە لە ئێستادا بە مەبەستی چارەسەر بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون،هەروەها لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق