سەرۆکی هەرێم: دەبێت سنورێک دابنرێت بوو تاوانکاران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 18 أكتوبر 2020

سەرۆکی هەرێم: دەبێت سنورێک دابنرێت بوو تاوانکاران



هۆگر عەدنان ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزێکی نەناسراوەوە،هێرش کرایە سەرناوچەی فەرحاتیە،لەبەلەدی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، تێیدا ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل بوونە قوربانی".

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاووکردەوە و ڕایگەیاند:" سەرکۆنەی ڕووداوەکە و هاوشێوەکانی دەکەم و داوا لەدەزگا ئەمنیەکان دەکەم ،دەستبەجێ لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە بکەن ،بکەرانی ئەو ڕووداوە بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن".

سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاند،" ئەرکی سەرشانی هەموو هێزو لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکومەتی فیدرال بن، بۆدانانی سنورێک بۆ هەڕەشەو تاوانکاری و دەستدرێژی بەسەر هاوڵاتیان و دامو دەزگا حکومیەکان".

ڕاگەیەنراوەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە،" دوو شەو بەر لە ئێستا لەلایەن چەند گرۆپێکی سەر بە حەشدی شەعبی،  هێرشکرایە سەر لقی ٥ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و بارەگای حزبەکە سوتێنرا".


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق