دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
موفتی سوریا پەیامێكی بڵاوكردەوەو تیایدا رایگەیاند، ئەمریكا لە سوریا دەكشێتەوە، بەڵام ئێمە هەمو پێكەوە دەمێنینەوە، لە پەیامەكەیدا موفتی سوریا، بانگهێشتی مەزڵوم کوبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی كرد بۆ دیمەشق.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد بەدرەدین، موفتی سوریا، رایگەیاند،"ئەمریكا لە سوریا دەكشێتەوە، بەڵام سورییەكان هەمو پێكەوە دەمێننەوە".
ئەحمەد بەدرەدین لە لێدوانەكەیدا روی دەمی كردە مەزلوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و رایگەیاند،"بانگهێشتی مەزلوم كۆبانی دەكەم سەردانی دیمەشق بكات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق