شێوەی پێشبینیکراوی جەستەی فەرمانبەرانی نووسینگەکان ۲۰ ساڵ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 26 أكتوبر 2019

شێوەی پێشبینیکراوی جەستەی فەرمانبەرانی نووسینگەکان ۲۰ ساڵ


گەیلان جاسم ـ هەمەڕەنگ ـ نوێ ژین

فەرمانبەرانی نووسینگەکان ڕووبەڕووی کێشەی تەندروسیتی پێشبینیکراوی وەک ئازارەکانی پشت، کزبوونی بینایی، ماندووبوون، گرژی و سەرئێشە دەبنەوە.

لەمبارەوە، شارەزایانی تەندروستيی له‌ ڕاپۆرتێكدا ئەو شێوەیەیان ئاشکرا کرد:" کە دەشێ فەرمانبەرانی نووسینگەکان لە ماوەی تەنیا 20 ساڵی داهاتوودا پێی بگەن، ئەگەر ڕێ و شوێنی پێویست لە ژینگەی کارکردن نەگیرێتە بەر.

شارەزایان نموونەیەکیان بە قەوارەی سروشتیی مرۆڤ بەناوی ”ئیما“ دایزاین کردووە بۆ نیشاندانی شێوەی فەرمانبەری نووسینگەکان لە ئایندەدا، ئەو نموونەیە نیشانی دەدات چۆن ئیما چەندین کێشەی تەندروستیی هەیە لە نێویاندا، کووڕبوونەوەی پشت بەهۆی دانیشتن بۆ چەند کاتژمێرێک لە بارێکی نا تەندروستدا، فراوانبوونى بۆرييه‌كانى خوێن دەوالی و سووربوونەوە و وشکبوونی چاوەکان، بەهۆی تەماشاکردنی بەردەوامی شاشەکانی کۆمپیوتەر بۆ چەند کاتژمێرێکی درێژ و چەندین باری ناتەندروستی دیکە.

نموونەی ”ئیما“، دوای ڕاپۆرتێکە، کە ناونرا هاوکارەکەت لە ئایندەدا دیزاین کرا، ئەو راپۆرتە ئاشکراشی دەکات، لە ۹۰%ـی فەرمانبەرانی نووسینگەکان لە شانشینی یەکگرتوو کە دووچاری کێشە تەندروستییەکانی پەیوەست بە کارکردن دەبن، رووبەڕووی ئاسته‌نگى گەورەتر دەبنەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق