وەزارەتی دارایی تۆڕێکی قاچاخچییەتی ئاشکرا دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

وەزارەتی دارایی تۆڕێکی قاچاخچییەتی ئاشکرا دەکات


 سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین

 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا ئاشكرایدەكات، لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی، توانیویانە تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ، كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردووە و زیانیان بە دارایی گشتی گەیاندوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

ڕونكردنەوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مەرزو دەروازەكان و لەپێناو ڕێگریكردن لە كەسانی ساختەكار، كە گوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە.  

بۆ ئەو مەبەستە، لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان  دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشكنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ كاركردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و كارگیری پێویست.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق