۹ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە شیلادزێ تەرخان دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

۹ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە شیلادزێ تەرخان دەکرێت


سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین

قائیمقامی ئامێدی رایگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی نۆ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە شیلادزێ داوە.

ئیسماعیل مستەفا قایمقامی ئامێدی رایگەیاند: "دانانی بەردی بناغە بۆ نەخۆشخانەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدیی بە گوژمەی ٥٣ ملیار دینار کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوانیش وەک ئیدارەی ناوچەکە ژمارەیەک داواکاریمان پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی هەرێم کردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەھۆی ھەبوونی کێشەی ئەمنی و ئاوەداننەبوونەوەی ژمارەیەکی بەرچاوی گوندەکانی ناوچەکە، خەڵکێکی زۆری سنوری ئامێدی لە سەنتەری ناحییەکان نیشتەجێبوون، لەوانەش سەنتەری ناحیەی شیلادزێ.

 ناوبراو باسی لەوەشكردووە، ئەمڕۆ پارێزگاری دھۆک سەردانی ئامێدی کردووە و پێی راگەیاندوون، "حکومەت رەزامەندیی نیشان داوە، کە بە گوژمەی نۆ ملیار دینار ٣٣ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناحیەی شیلادزێ ئەنجامبدرێن، پڕۆژەکانیش ھەمووی بۆ خزمەتی دانیشتوانی سنورەکەیە و لە ئاو و کارەبا و قوتابخانە و ڕێگاوبان پێک ھاتوون."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق