ڤیتامینD بۆ جەستە گرنگە و هۆکارە بۆ مژینی کالسیۆم کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی پوک و ددان و ئێسک، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.
ماڵپەڕی ئێکسپرێس لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، روۆب هوبسون راوێژکاری خۆراکی لە کۆمپانیای فلۆرا ئاماژەی بە چۆنێتی بەدەستهێنانی ئەو ڤیتامینە کردووە بۆ جەستە.
ڕایگەیاندووە، تیشکی خۆر بە سەرچاوەی سەرەکی دادەنرێت بۆ زیادبوونی ڤیتامین دی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت لە ڕێگەی سێ خۆراکەوە ئەو ڤیتامینە بۆ جەستە دابین بکرێت.
- هێلکە : بەگوێرەی هۆبسون زەردێنەی هێلکە سەرچاوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین دی، باشترە هەموو بەیانییەک هێلکەیەک بخورێت.
- ماسی:خواردنە دەریاییەکان بەتایبەت ماسی وەک جۆری سەلەمون دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی و بۆ جەستە بەسوودن.
- قارچک: هۆبسون وتوویەتی "بۆ کەسانی ڕووەکخۆر دەتوانن سوود لە قارچک وەربگرن بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین دی بۆ جەستەیان".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق