دیار حسێن - ناوەندی هەوال - نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند :"چەند کەسێک دەستگیر کران بەتۆمەتی دەستکاری کردنی پڕۆژی شارەوانی ڕانیە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیندراوێکدا دوێنێ چوارشەممە ۲۸ی ئابی ۲۰۱۹ ڕایگەیاند:" لەسەر داوای سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە چەند کەسێک دەستگیر کران کە هەستابوون بە دەستکاری کردنی پڕۆژەی شارەوانی ڕانیە لە پاڕکی گشتی شاری ڕانیە بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕەزامەدی سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە".
ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ۲٦۰ لە یاسای سزادانی عیراقی سەرجەمیان کە ژمارەیان ۱۱ کەسە ڕاگیران و لە نێوانیاندا پەیامنێرێکی کەناڵی ڕاگەیاندن هەیە کە دادوەر بڕیاریداوە بە ئازادکردنی بەکەفالەت و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئەمەلە کاتێکدایە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون سەر بە تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێن و بێ پرس کردن بە شارەوانی هەوڵی دەستکاری کردنی پارکی دەروازەی ڕانیەیان داوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق