دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی كشتوكاڵی قه‌ده‌غه كرد و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش روونكردنه‌وه ده‌دات.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند: ''بڕیاری قەدەغەی ھاوردەکردنی بەرھەمی تەماتە بۆ ناو ھەرێم کاریگەری ئەرێنی ھەبووە لەسەر کەمکردنەوەی زەرەرمەندبونی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرھەمەکانیان هەرچەند نەبووە مایەی چارەسەری کێشەی هەرزانی نرخی تەماتە بە شێوەیەک کەلە ئاست چاوەڕووانی و ماندوبونی جووتیاران بێت، بەڵام ئەنجامی بڕیارەکە تا ئاستێک دڵخۆشکەربوو''.
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ وەرزی پێگەیشتنی ھەناری ناوخۆییش ھەمان بڕیار دەدەین، بۆ ئەوەی جووتیاران قازانجی پێویستیان دەست بکەوێت لە بەرھەمی باخەکانی ھەناردا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "درێغی ناکەن لە گرنگیدان بەناوچەی ڕاپەڕین و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، بەو پێیەی دەشتی بیتوێن یەکێک لە ھەرە بەناوبانگترین دەشتە کشتوکاڵییەکانی کوردستان و ناوچەکەیە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئیدارەی سنورەکە کاری پێویست ئەنجام دەدەن بۆ رێکخستنەوەی زیاتری فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی ڕاپەرین بە مەبەستی ھەرچی زیاتر پێشخستنی کشتوکاڵ و باشتر ڕاییکردنی کاروبارەکان و خزمەتکردنی جووتیاران و کشتیارانی سنوورەکە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق