دیارحسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند : کاتژمێر ۱۰:٤٥ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥ شەممە۲۹ـی ئاب ی ۲۰۱۹ لە گوندی دەروەکۆتر کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی ناحیەی سەنگەسەر ـ بناری قەندیل ماتۆڕسکیلێکی سێ تەگەری کۆنترۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕا.
هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد دوای وەرگەڕانی کچێک بەناوی" ک . هـ . ح" تەمەن ۱٤ ساڵ، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی گوندی (گرتک) سەر بەناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا و ٥ کەسی تریش بریندار بوون.
بەڕێوبەرایەتیەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو لەناو بریندارەکاندا دوانیان برینەکەیان سەختە کە لەناویاندا ژنێکی تر هەیە، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوکە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر بریندارەکانی گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە، بریندارەکان بەڕێکران بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و تەرمەکەش بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
هەروەها وتیان قوربانیەکان ئەندامی یەک بنەماڵەن و له مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ۲٤ لەیاسایی هاتووچۆ شۆفێرەکە بانگهێشتراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق