مریەم احمد_تەندروستی_نوێ ژین
هەرچەندە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی زەهایمەر نەزانراوە، بەڵام ئەنجامی لێکۆڵینەوە نوێکان دەڵێن پەیوەندی هەیە لەنێوان کەمخواردنی ئەو خواردنانەی دژە ئۆکسێنەکانی تێدایە کە بە ماددەی فلاڤۆنید ناسراوە لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و خەڵەفان، ئەو خۆراک پێدەرانە لە چای سەوز و سێو جۆرە جیاوازەکانی توودا هەیە .
پێشتر لێکۆلینەوەکان ئەوەیان پیشانداوە کە سیستەمی خۆراکی دەریای ناوەڕاست کە بڕێکی زۆر سەوزە، میوە،ماسی ،زەیتی زەیتوونی تێدایە، کەمتر پشت بە گۆشتی سوور دەبەستێت، باشترین ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە زەهایمەر .
هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی تافت کە لە بڵاوکراوەی خولاوخولی "نیوتریشن"دا بڵاوکراوەتەوە و بەدواداچوونی لەماوەی ٢٠ ساڵدا بۆ دۆخی ٢٠٠٠ کەس کردووە و هەر چوار ساڵێک پێداچوونەوەی بەداتای تەندرووستی و خۆراکی ئەو کەسانەی کردووە.
ئەنجامی لێکۆلینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە تاوەکو بڕی فلاڤۆنید لە خواردنەکاندا زیاتر بێت ئەگەر تووشبوون بە خەڵەفان کەمتر دەبێت، بەو پێیە ئەو کەسانەی سێو ناخۆن و چای سەوز ناخۆنەوە و برێکی کەم توو دەخۆن ئەگەری تووشبوون بە زەهایمەر زیاتر دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق