بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەرگری شارستانی دھۆک ڕایگەیاند، لەسنووری قەزای شێخان سەر بەپارێزگای دھۆک دوو گەنج لەکاتی مەڵەکردندا خنکان.
سەرچاوەیەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دهۆك راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دوو گه‌نج له نزیك گوندی بێنارینكێ سه‌ر به ناحیه‌ی ئه‌تروش له سنووری قه‌زای شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكان، به ناوه‌كانی هۆگر نه‌وزاد و مه‌روان عه‌بدو‌ڵا".
ئاماژه به‌وەشکراوە: "تیمی مه‌له‌وانان توانیویانه ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌نجه له ئاو ده‌ربهێنن، هه‌ردووكیان دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆكن و به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كردووه".
ساڵانە لەکاتی ھاتنی شەپۆلەکانی گەرما بۆ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتی بە مەبەستی فێنکبوونەوە لە گەرما ھاوین ڕوودەکەنە ڕووبارەکان و ھەر بەم ھۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی لەم ڕێگایەوە دەبنە قوربانی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق