ناوەندی هەواڵ_نـوێ ژیـن
ئەنجوومەنی بۆکسی جیهان پشتێنی شانازی پێشکەش بەو کوڕە تەمەن ٦ ساڵیە کرد، کە لەپێناو ڕزگارکردنی خوشکە بچوکەکەی لە هێرشی سەگێک بەسەختی برینداربوو.
ئەنجومەنی بۆکسی جیهانی وەکو ڕێزێک بەرامبەر ئازایەتی و لەخۆبوردەیی "برێجیر واکەری" تەمەن ٦ ساڵ، بریاریدا پشتێنی شانازی پێشکەشی بکات و لە پۆستێکدا وێنەی ئەو منداڵەیان بڵاوکردووەتەوە و نوسیویانە ''پاڵەوانی نوێی جیهان، بریگێر وۆکەر ئازاترین مرۆڤی جیهان''.
برێجێر واکەر، تەمەن ٦ ساڵ بەم دواییە لە ویلایەتی وایۆمینگئ ئەمریکا دوای ئەوەی بینی سەگێک هێرش دەکاتە سەر خوشکە بچوکەکەی و دەیەوێت پەلەماری بدات، یەکسەر ڕووبەڕووی سەگەکە دەبێتەوە ناهێڵێت خوشکە بچوکەکەی پەلامار بدات، بەڵام خۆی بووە و قوربانی و لە ئەنجامدا ڕومەتی برینداربوو و بووە هۆی ٩٠ تەقەل.
لەدوای ڕووداوەکە، لەوەڵامی ئەوەی کە لە "واکەر"ـیان پرسی بۆچی ئەوکارەت کرد؟ وتی : "لەو کاتەدا وا بڕیارم دابوو ئەگەر دەبێ یەکێکمان بمرین .. وتم با من بم".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق